بەغداد - INA
خوێندنگاكانی عێراق بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، لەیەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا پێشوازییان لەقوتابیان و خوێندكاران كرد.
ئەمەش دوای ئەوە هات كە وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی پێشتر ڕایگەیاند كە سەرەتای ساڵی خوێندن لە ڕۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2022ەوە دەستپێدەكات.
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی و خوێندكار لە خوێندنگاكانیان تۆماركراون، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی خوێندكارانی سەرەتایی گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار خوێندكار.
وەزیری پەروەردە داوای لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی قوتابخانە و دەستەی پەروەردەیی و فێركردن كرد كە كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دابمەزرێنن كە تێیدا خوێندكاران وەربگیرێن.
وەزارەتی پەروەردە داوای لە كۆمەڵگای عێراق كرد كە ڕۆڵی نیشتمانی خۆیان و بەشداریكردنی وەزارەتی وەربگرن بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی لەبار كە زامنی سەقامگیری و ڕێك و پێكی ئامادەبوون بێت لە خوێندنگاكانمان، بۆ پاراستنی پێگەی مامۆستا و پیرۆزی پیشەكەی.