بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە ستافی مامۆستایان و فێرخوازان کرد بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
حەلبوسی لە تویتێکدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە رایگەیاند: "بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە ئازیزان و ستافی پەروەردەیی دەکەین، هیوای ساڵێکی پڕیان لە کۆشش و سەرکەوتن و نایابی بۆ دەخوازین بۆ داهاتوویەکی باشتر”.
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 12 ملیۆن فێرخواز لە قوتابخانەكانیان ناویان تۆماركردووە، هاوكات ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی فێرخوازان سەرەتایی گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار فیرخواز .