بەغداد INA
ئەمڕۆ سێشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیارێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکراکرد و جەختیشی لەسەر نەبوونی ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی ئەو پۆستە لەگەڵ یەکێتی کردەوە.
شەریف سەلمان، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێمە پێمانوایە وەک پێشنیارێک لەلایەن ئێمەوە بچینە پەرلەمانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی دەنگدان لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەگەری بەردەوامی رێکنەکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر دیار کردنی کاندیدێک بۆ ئەم پۆستە.
ئەوەشی وت: " تا ئێستا لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی رێکەوتن نەکراوە"ئێمە بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێین وەک لە ڕێگەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق کە نوێنەرایەتی حزبە کوردییەکان دەکەن یان پەنابردنە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات،ئەمەش لەدوای ئەوەی
ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی داهاتوو وادەی دەنگدانی لەسەر کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.