بەغداد/ INA
دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کچێکی ئێزدی ڕزگارکرد لە سنووری شاری حەسەکە کەلە ساڵی 2014 ەوە ڕفێندرابوو.
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی حکومەتی عێڕاقی گرنگیەکی زۆر بە ڕزگارکردنی ئێزیدیەکان دەدات، بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پاڵەوانانی دەزگای هەواڵگری بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تونرا شوێنی کچێکی ئێزدی دەستنیشان بکرێت لە دەوروپشتی شاری حەسەکەی سووری .
وتیشی کە دەزگاکە هەستا بە داڕشتنی پلانێک بۆ دەرهێنانی لەبن دەست خێزانێک کەلەگەڵیاندا بووەو کەپاشان توانرا ڕڕزگاربکرێت و ڕادستی کەسوکارەکەی بکرێت لە قەزای شنگال.
ئاماژەشی بەوەکرد کە دەزگای هەواڵگری لەساڵی 2022 توانیویەتی 5 ڕفێنراو لە سوریا ڕزگاربکات و ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکاتەوە