بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 33 فەرمانی دەسگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ پلە باڵاکان دەرکردووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژنسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لایەنی دادوەری 33 فەرمانی دەسگیرکردن و بانگهێشتکردنی دەڕکردووە لە مانگی ئەیلول بەپێی بڕیارولێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لە بەغداد ولە پارێزگاکان.
ڕوونیشی کردەوە کە لەماوەی 1ەوە تاکو30مانگ گەیشتە 4فەرمانی دەسگیرکردن و 29 بانگهێشتکردن.
هەروەها وتی کە دادگاکان 10 فەرمانی بانگهێشتکردنیان بۆ پەرلەمانتارێک و 5 وەزیری پێشوو و بریکارێکی وەزیریش دەرکردووە.
ڕوونیشی کردەوە کە دووفەرمانی دەسگیرکردن بۆ پارێزگارێکی پێشوو و6 بەڕێوەبەری گشتی و6 ی دیکەی پێشووترو 3 ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.