بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشهاتە سیاسیەکانیان تاوو توێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی فهتح لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" عامری لە نووسینگەکەی خۆی لە شاری بەغداد پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
وتیشی هەردوولا لەدیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی عێڕاق و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کرد.