بەغداد/ INA
وەزیری گەیاندن ارکان شیبانی پوختەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی خستەڕوو.
شەیبانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاستاندنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ دیارکردنی کڕینی نرخی تۆوی شانداری بە 500 هەزاردینار و فڕۆشتنیشی بە 400 هەزاردینار، ڕەزامەندیشی دەربڕی بە پاڵپشتکردنی بەرهەمی تۆوی شانداری بەڕێژەی 50٪.
هەروەها ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاسپاردنی چاپخانەی وارس وچاپخانەی بەغداد لەگەڵ چاپخانەکانی دی بۆ چاپکردنیپڕۆگرامەکانی خوێندن ، هەروەها بڕیاردرا بە بەخشینی دەسەڵات بە وەزیری ڕۆشنبیری بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان یۆنسکۆو عێڕاق بەپێی مادەی 80 /6 لەدەستوور.
وتیشی ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنی بەندی 16 لەبڕیاری ژمارە 340 ی ساڵی 2019 ، هەروەها بڕیاردرا بە لابردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 104 ی ساڵی 2021 تایبەت بە ڕاسپاردنی مهند حمید وەک قایمقامی قەزای ڕومانە لە پارێزگای ئەنبار، هەروەها ئەنجومەنەکە مۆڵەتی دا بە دامەزراندنی قوتابخانەی جالیەی نێودەوڵەتی ناحکومی.