بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حمودی کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی حمودی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە مەندلاوی وپێکەوە باسیان لە پەرلەمان و پێشهاتەکان کرد.
بەیاننامەکە وتی کە هەردوولا جەختیان کردەوە سەر تەواوکردنی شایستە دەستووریەکان پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت و هەروەها باسکردنی بەرنامەی حکومەت بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە بەومەرجەی کە بەرنامەیەکی خزمەتگوزاربێت بۆ هاوڵاتیان.
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت