بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حلبووسی ڕایگەیاند کە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەیەک خاڵ پێکدێت کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.