بەغداد/ INA
شاندی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی شاخوان عبداللە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ چواردەوڵەت باسی لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێڕاق و کێشەی ئاو کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شاخوان عبداللە لەڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی 145 یەکێتی بەرلەمانی نێودەوڵەتی و خولی 210 ی ئەنجومەنەکە لەکۆماری ڕواندا ژمارەیەک دیداروگفتوگۆی سازدا لەگەڵ وڵاتانی بەحرەین وئوردن و فەلەستین و یەمەن.
وتیشی شاندی عێڕاقی لەکۆششدایە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ بەندی فریاکەوتن کە عێڕاق پێشکەشی کردبوو دەربارەی هێرشەکانی سەر خاکەکەی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە جگەلەمەسەلەی ئاو و پشکی عێڕاق لە ئاوی ناوچەکە.