بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كارەبا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: سبەینێ دوو شەممە پێنجەمین پێشانگای وزەی عێراق دەكرێتەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: وەزارەتی كارەبا و دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان چاودێری پێنجەمین پێشانگای وزەی عێراق دەكات، لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی كۆنگرەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد.