ڕاوێژکاری یەکێتی بانکەکانی عێڕاق: فڕۆشی دراوی بیانی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو دەپێکێت

ئابوری
  • 11-10-2022, 13:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئەکێتی بانکەکانی عێڕاق سمیر نەسیری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆشی دراوی بیانی پێنوێنێکی ئابووریە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستڕاتیژیەتی نەختینەیی.
    نسیری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەوتۆمەتانەی ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کراون بەبێ بەڵگەدەیسەلمێنن کە گەندەڵی وسپیکردنەوەی پارە لەئارادایە، ئەوانەشی کە دەڵێن فڕۆشتنی پارە بەهەدەردانە ئەوانە قسەکەیان دوورە لە پڕۆسەی ئابووریەوە.
    وتیشی کە فڕۆشی دراو لەلایەن بانکی ناوەندیەوە لەمێژووی 4/10/2004 ەوە دەستی پێکردووە بە پێی مادەی 28 ی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە56 ی ساڵی 2004.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە فڕۆشی دراوی بیانی بەگەورەترین چالاکیەکانی واڵاکردنی بازاڕی ئازاد دادەنرێت ، و بانکی ناوەندیش کۆمەڵێک کاروئەرکی ئابووری لەئەستۆ گرتووە و ستڕاتیژیەتێکی نەختینەییشی گرتوەتەبەر بۆ بەگەڕخستنی ئابووری و پاراستنی هاوسەنگی نەختینەیی و سەقەمگیرکردنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و بەڕێوەبردنی سیستەمی یەدەگی بیانی و چاودێریکردنی بانکەکان و دامودەزگاکانی دارایی وداڕشتنی سیستەمی خۆپارێزی و دەرچواندنی دراو و بڵاوکردنەوەی ڕووننامەو پێشبینیکردنی باری ئابووری.