شاندی عێراق دۆسیەی ئاو و هێرشەکانی ئەمدواییە لەگەڵ سەڵتەنەی عومان باسدەکرێت

سیاسی
  • 11-10-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    شاندی عێڕاق بەسەرۆکایەتی دکتۆر شاخوان عبداللە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەکانی کیغالی لەگەڵ سەڵتەنەی عومان کۆبووەوە.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەپەراوێزی چالاکی و کۆبوونەوەکانی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی کە لە کیغالی پایتەختی 
    کۆماری ڕواندا بەڕێوەدەچێت شاندی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی شاخوان عبداللە گفتوگۆی لەگەڵ شاندی عومان بەسەرۆکایەتی شێخ خالد مشعل ئەنجامدا.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمیانەی کوبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی وپتەوکردنی هەماهەنگی پەرلەمانی نێوان هەردوولاکرا، جەختیش کرایەوەسەر پاڵپشتکردنی عێڕاق لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکاندا، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییە و دۆسیەی ئاو لەناوچەکەدا.