بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا کە قەرزی حەشدی شەعبی بۆ 20 ملیۆن دینار زیاد بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بانکەکەمان بڕیاریداوە کە قەرزی حەشدی شەعبی لە 5 ملیۆنەوە تاکو 20 ملیۆن بەرزکراوەتەوە ، قەرزەکەش بەسووی 5٪ ەو لەماوەی 5 ساڵدا دەدرێتەوە.