کەشناسی عێڕاق ... لەڕۆژی پێنجشەممەوە باران دەبارێت

ناوخۆ
  • 11-10-2022, 10:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ وەرگرت وتی 
    ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت و هەندێک هەوراویش دەبێت لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت لە ناوچەکانی ناوەراست وباشوور و تۆزێکیش لە باکوور بەرزدەبێتەوە.
    وتیشی کە ڕۆژی پێنجشەممە ساف دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور، کەچی لەباکوور هەوراوی و سووکە بارانیش دەبارێت بەشەو، ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت و لەهەردوو ناوچەی باکوور وباشووریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت 
    بەڵام لە باکوور هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا.