هێرشەکان بۆ سەر خاکی عێراق وەک بڕگەیەکی بەپەلە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵوتی تاوتوێدەکرێت

ناوخۆ
  • 10-10-2022, 21:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شاخەوان عەبدوڵا" جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، خستنەڕووی هێرشەکانی سەر خاکی عێراقی وەک بڕگەیەکی بەپەلە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی راگەیاند.
     نوسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە"شاخەوان عەبدوڵا" سەرۆكی وەفدی عێراق لە كۆنفرانسی "كیگالی "لە کۆماری ڕواندا، پشتڕاستی كردۆتەوە کە وەفدی عێراق توانیویەتی دوای ھەوڵێکی زۆر قەناعەت بە وڵاتانی ئەندامی کۆنفرانسی ئیسلامی و گروپی جیۆپۆلیتیکی عەرەبی بھێبێت کە بڕگەی فریاگوزاری عێراق وەک تاک بڕگە بخرێتە رووو، بۆ دەنگدان و قبوڵکردنی داواکارییەکەی عێراق بۆ ئەوەی پرسی هێرشی دووبارە بۆ سەر خاکی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ (ئێران - تورکیا) وەک بڕگەیەکی بەپەلە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و هاودەنگی نێودەوڵەتی.
    ھەروەک لە بەیاننانەکەداھاتوە ئەم پێشھاتە دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكی وەفدی ‌عێراق راپۆرتێكی ورد و ته‌واویان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر خاکی عێراق و پێشێلكردنی ئاسمانی و سه‌روه‌ری نیشتمانی و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر پشكی ئاوی عێراق له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و لایەنی تورکیاوە.