بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانتار "مەحمود قەیسی" ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، لەنوسراوێکدا داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ڕازی بێت بەوەی کە ساڵی خوێندنی ٢٠٢١/٢٠٢٢ بە شکست نەهاتوو سەیر بکرێت.
"قەیسی " لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کردووە و کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە،تیایدا ھاتوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی وڵاتمان لە ماوەی رابردوو تێدا تێپەریوە ھەر لە پەتای کۆرۆنا و بارودۆخی گشتی کە کاریگەری لەسەر واقیعی پەروەردەیی بەگشتی ھەبوە ، بۆیە داوا دەکات کە وەزارەت ڕازی بێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەو ساڵی خوێندنی 2021/2022، بە ساڵی بێ شکست ھەژمار بکرێت .
لە نوسراوەکەدا ئاماژهی بهوهشدەکات کە ئهمه دهرفهت دهبهخشێت به خوێندكارهكان تا لە خوێندن دانەبرێن و خوێندنهكانیان تهواو بكهن.