بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ئاشکرایکرد کە شەش پرۆژەیاسا لە رۆژانی داهاتوودا لە کارنامەی کۆبوونەوەکان دەخرێتە روو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت .
"خالد عوبێدی" سەرۆكی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، "لیژنەكە چەند پرۆژە یاسایەكی هەیە، لەنێویاندا یاسای خزمەتی ناچاری، كە لە لیژنەكەدا خوێندنەوەی بۆ كراوە و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە،بۆ خستنە بەرنامەی کارەوە .
راشیگەیاند " یاسای ئاسایش و زانیاری یەكێكە لە یاسا گرنگەكان،كە سەرەتادا لەناو لیژنەكەدا دەخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێت ، ھەروەھا ئێمە یاسای هەواڵگریمان هەیە و یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەمواركردنەوەی خزمەتگوزاری سەربازی و یاسای خانەنشینی لەگەڵی.
وتیشی"لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە چەند رۆژی داهاتوودا میوانداری لیژنەی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و زانینی رێكارەكانیان و پێداویستییەكانیان.
پێشتر فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان ڕایگەیاندبوو کە 80%ی ناوچەکانی بەغدا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پۆلیسدان، و لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە هەفتەی داهاتوو وەجبەیەکی نوێی چەک دەگاتە دەستمان، بەڵام ڕایگەیاندبوو کە یاسای زۆرەملێی سەربازی دەبێتە گۆڕانکاری لە ئامادەکاری و تواناکانی سوپای عێراق.
لەو بارەیەشەوە لیوا "قاسم موحهمهدی " فهرماندهی هێزه زهمینییهكان،به ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)ی راگهیاند"سوپا و هێزی زهمینی لە شارهكان ببهرهو دەرەوەی شارو بیابان و سنووره نێودهوڵهتییهكان جولە پێدەکەین و جێگیریان دەکەین.
ئەوەشی وت "کە 80%ی ناوچهكانی بهغدا لهژێر كۆنترۆڵی یهكهكانی پۆلیسدان.
وتیشی" ئهركی سهرهكی هێزه وشكانییهكان پاڵپشتیكردنی یهكهكانه كه لهسهر سنوورهكان چالاكی دهكهن، لهبهرئهوهی یهكهكان له رۆژئاوای نهینهواوه بهسهر ناوچهیهكی فراواندا بڵاوبوونهتهوه بۆ دەرگای چوونە ژوورەوەی دیجلە لە ناوچەی فیشخابوور و ناوچەکانی تەریفاوی لە باشوور، و لە ڕوتبەش یەکەیەک هەن کە هاوتەریب لەگەڵ سنوورەکەدا کاردەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا موحەمەدی ووتیشی"بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا یەکەکان بە قەبارەی لیواکانمان ئەرکی پاڵپشتیکردنی هێزە سنوورییەکانیان جێبەجێکردوە .
سەبارەت بە پرچەککردنیشیان "موحەمەدی وتی "پێشکەوتنێک لە بواری چەکدا هەیە، و زۆرێک لە گرێبەستی کڕین وەرگێڕدراوە کە "وەجبەیەک لە چەک لەم هەفتەیەدا دەگاتە وڵات، بەشێکی دیکەش لەسەر ئەو کەشتیانەن کە دێن بۆ عێراق.
ڕاشیگەیاند" کە پر چەککردن و ڕێکخستنەوەی هێزە عێراقییەکان بەردەوامی دەبێت .
ئاشکراشیکرد کە لە یاسای زۆرەملێی سەربازی پێشکەوتنێکی بەرچاو دەبێت لە میکانیزم و ئامادەکاری و تواناکانی سوپادا.
ھەروەک راشیگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیای کردینەوە سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای سەربازی زۆرەملێ لەم ساڵ، و ئەمەش لەلایەن حکومەتەوە پشتڕاستکراوەتەوە .
وتیشی " لەماوەی ئەمساڵدا، چوار لیوا لە یەکەکان پێکهێنراون و یەکەکانیش ڕەوانەی بەسرە و عمارە و کەرکوک و سەڵاحەدین کراون.
"محەممەدی " جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی دەبێتە پاڵپشتێکی باش لەڕووی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی ، هەربۆیە پرۆسەی گەشەکردن بە شێوەیەک بەرەوپێش دەچێت کە لەگەڵ ناوبانگ و مێژووی دامەزراوە سەربازییەکانی عێراقدا بگونجێت.