بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە كار کردن لە پڕۆژەی دەروازەکانی بەغدا ساڵ و نیوێک بۆ دووساڵ دەخایەنێت .
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"ئێستا ئامادەكاری بۆ قۆناغی یەكەمی پرۆژەی ئەڵقەی بەغدا دەکرێت، لیژنەیەكی تایبەتیش هەیە كە شێوازی دیزاینی رێڕەوی رێگاكە دیاریدەکات.
"مەجید " ئەوەشی خستەڕوو"ئەو كۆمپانیایانەی نۆژەنكردنەوەی پێنج دەرگای چوونە ژوورەوەی بەغدا جێبەجێ دەکات لە دەروازەکانی ھاتن لە " دیالە و كوت و بابیل و نەینەوا و ئەنبار" بەپێی پلانی كار بەردەوامن، هەروەها خشتەی كاركردن و رێژەی پێشكەوتوو لە تەواوكردنیدا هەیە.
وتیشی، "رێژەی تەواوکردنی لە نێوان چوونە ژوورەوە جیاوازە،بەهۆی هەندێک نیشانە کە لە کاتی پرۆژەکەدا دەردەکەوێت، وەک هێڵەکانی کارەبا یان هێڵەکانی گواستنەوەی ئاو یان ئاوەڕۆ، بەڵام بە زووترین کات چارەسەر دەکرێن.
ھەروەک وتیشی" ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەی دەروازەی بەغدا لە نێوان ساڵ و نیو بۆ دوو ساڵ دەخایەنێت.