بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی وەزارەتەکان لە جێبەجێکردنی یاسای پشتگیریی فریاگوزاری، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان کردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەست رایگەیاندووە"ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار "محەمەد عنوز" سەرۆکی بەتەمەنی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازانەی کە بۆ یاسای بەرنامەی کاری لیژنەکە هاتووە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی لیژنەكە جەختی كردەوە "لەسەر پێویستی كاراكردنی رۆڵی چاودێریی لیژنەكە و بەكارهێنانی ئەركەكانی بە شێوەیەكی كاریگەر، هەروەها دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە و تاوتوێكردنی ئەو پێشنیازانە بۆ ئەو یاسایانەی كە پێشكەش كراون و ڕەوانەی لیژنەكە كراون .
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێكهێنانی سێ لیژنەی لاوەك كراوە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەكە و هەردوو جێگرەكەی بۆ بەدواداچوون بۆ رێكارەكان سەبارەت بە كاروباری دارایی و كارگێڕی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوای هەڵوەشاندنەوەییان.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا تەئکید لە بەدواداچونی كاروباری دارایی و كارگێڕی ئەنجوومەنی پارێزگاكان کرایەوە دوای چارەسەرکردنیان،ھەروەھا جەخت لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرایەوە.
بەیاننامەکە روونیشیکردەوە کە لیژنەكە تاوتوێی پێكهێنانی لیژنەی كاتی كردووە بۆ بەدواداچونی ڕێكارەكانی وەزارەت و دەزگاكانی بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ئاسایشی خۆراك.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بە پێشنیاری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و جینۆسایدی ئێزدییەکان کراوە و کە تیایدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.