بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەموو هێزەسیاسیەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت دووپاتکردەوە.
چوارچێوەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە "کە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەوەی دەردەبڕین کە لە بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی یەک ساڵەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە.
ھەروەک چوار چێوەی ھەماھەنگی دووپاتی كردۆتەوە" کە ئامادەیی بەردەوامی ھەیە بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكان بەمەبەستی تەواوكردنی پابەندبوونە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتێك بە دەسەڵاتی تەواو لەتوانای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواست و خواستەكانی گەلی عێراقدابێت .