بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ،جەختی لە وەرگرتنی مەلەفی کەمپی "هۆڵ" بە جددییەکی زۆرەوە کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە،رایگەیاندوە "ئەمڕۆ قاسم ئەعەرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی،پێشوازی لە "دیڤد بێرگر" رێکخەری كاروباری ئەمریكی لە بەغدا کرد .
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی كه‌مپی ھۆل لە سووریا و ئاسۆی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
"ئەعه‌ره‌جی" جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پشتیوانی و هاوكاریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و كۆتایی هێنان به كه‌مپی "ھۆل" لە سووریا، له هه‌مان كاتیش‌دا ناوچه‌كه و جیهان له مه‌ترسی راسته‌قینه رزگار ده‌كات و ده‌بێت زۆر بە جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م فایله‌دا بكرێت.
لای خۆیەوە بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا رایگەیاند کە "وڵاتەکەی چاوەڕێی کۆتاییهاتنی چەقبەستوویی سیاسی دەکات لە عێراق، بۆ دەستپێکردنی هاوکاری عێراق نەک ھەر لە بواری ئەمنی بەڵکو لە بوارەکانی تری وزە و تەندروستی و پەروەردە .