بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ، سێشەممەی بڵاوکردەوە.
لەو کارنامەیە کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە " بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ 9بڕگەی لەخۆگرتوە کە لەخوارە ھاتوە :-
یەکەم: گفتوگۆی بۆ تاوتوێکردنی پلانی کشتوکاڵی و مەترسی کەم بونەوەی ئاو بەئامادەبوونی هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای كۆمپانیاكان ژمارە (21) ی ساڵی 1997.
لەلایەن (لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی) کە (٢ ماددە) ھەموار دەکرێت .
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە فەرمانگەکانی دەوڵەت کە لەلایەن ناوەندەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت . کە لەلایەن (لیژنەی دارایی، لیژنەی خزمەتگوزاری و بیناسازی، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی) کە (٢ ماددە)ی لێ ھەموار دەکرێتەوە .
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای رۆژی نیشتمانی كۆماری عێراق. کە لەلایەن (لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و راگەیاندن )کە (٤ ماددە)ی لێ ھەموار دەکرێتەوە .
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی دووەم بۆ یاسای ڕێگاوبانی گشتی ژمارە (35)ی ساڵی 2002. (لیژنەی خزمەتگوزاری و بیناسازی) کەڤ(٥ ماددە)لێ ھەمواردەکرێتەوە .
شەشەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای هەمواری سێیەمی یاسای كۆلێژی ئیمامی ئەعزەم ژمارە (19) بۆ ساڵی 1997. کە لەلایەن (لیژنەی ئەوقاف و ھۆزەکان و لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)(٨ ماددە ی لێ ھەموار دەکرێتەوە .
حەوتەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ كۆنتڕۆڵی ئەتۆمی و تیشك و كیمیایی و بایۆلۆژی. کە لەلایەن (لیژنەی تەندروستی و ژینگە و لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) (٣٤ ماددە)ی لێ ھەموار دەکرێتەوە .
هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی سێیەم بۆ یاسای جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری ژمارە (138) بۆ ساڵی 1971. کە لەلایەن (لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و ئەھوارەکان ) (٦ ماددە) ی لێ ھەموار دەکرێتەوە .
نۆیەم: گفتوگۆ
دانیشتنەکە کاتژمێر یازدە پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات.