بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،لیوا"یەحیا رەسوڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،دەستبەسەرداگرتنی 28 کیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند کە لە دەرەوەی سنوورەکانەوە هاتبوون.
"ڕەسووڵ " لە بەیاننامەیەکدا، کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"دەزگای هەواڵگری بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە بڵاوکردنەوەی لە وڵات.
ئاماژهی بهوهشكرد بەھاوکاری "خەڵكی ئازا توانیمان یەكێك لە هێڵەكانی قاچاخچێتی و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە سنووری پارێزگای بابل بشكێنن و دەست بەسەر 28 كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەردا بگرین كە لە دەرەوەی سنوورەكانەوە ھاتبوو .