هەولێر-INA
ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد.
بەپێی راگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە ”لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا”.
لەڕاگەیندراوەكەدا ئەویش هاتووە” بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە”.