بەغداد/ INA
ئهمڕۆ دووشهممه"بهرههم ساڵح " سهرۆك كۆمار و "جینین بلاسخارت" نوێنهری نهتهوه یهكگرتووهكان لەعێراق، جهختیان له گرنگی دهرچوونی عێراق له قهیرانی ئێستا و گهڕانهوه بۆ دیالۆگ كردهوه.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆكایەتی كۆماردا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاندوە "کە "بەرهەم ساڵح " سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022 پێشوازیکرد لە "جینین بلاسخارت" نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات کرا، وەک گرنگی دەرچوون لە قەیرانی ئێستا دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها پشت بەستن بە دیالۆگی جددی و پابەندبون بۆ بەدیهێنانی خواستە نیشتمانی و دەستوورییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایە قورسانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە ،بە سەقامگیری ئاسایش و بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە و ئازاد بۆ هاوڵاتیان.