ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە دانیشتنی ئەمرۆ ھێنا

سیاسی
  • 10-10-2022, 15:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران ، بەسەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردەوە.
     لە بەیاننامەیەکدا كە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ، ناردویەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی دانیشتنی ژمارە 4ی خولی چوارەمی بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار کردەوە.
    لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن ،خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای ژمارە (53)ی ساڵی 2017 هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا تەواو كرد.
     بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " ھەر لە دانیشتەکەدا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای هه‌موارکراوی ژماره‌ (2) ی ساڵی 2016 كرد، هه‌روه‌ک خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای شه‌هیدان کرد .
    ھەروەھا هەمواری سێیەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998کرد. 
     ھەر لە درێژەی دانیشتنەکەدا ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژمارە (38)ی ساڵی 2013 تەواو کردووە.
    ھاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت کرا .
     لەبەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ رەشنووسی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق ژمارە (4)ی ساڵی 2018 دواخست.