بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رێنمایی ئاڕاستەی لیژنەی کشتوکاڵی کرد بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دەرەوە و سەرچاوەکانی ئاو.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە،رایگەیاندوە"مەندلاوی، رێنمایی ئاراستەی لیژنەی كشتوكاڵ و ھۆرەکان كردووە بۆ میوانداریكردنی وەزیرانی دەرەوە و سەرچاوە ئاوییەکان.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە"ئەو میواندارییە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر گرفتی دابەزینی ئاستی ئاو لە وڵاتدا و بڕیاردانی گونجاو لەو بارەیەوە.