هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕه‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبه‌شدا، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له عێراق كه كاريگه‌رى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنيان به هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌نديى سه‌رچاوه مرۆيى و سروشتييه‌كانى عێراق.
گفتوگۆ و ڕاگۆرينه‌وه ده‌رباره‌ى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.