بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ 4پڕۆژە یاسا تەواو کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاند"لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ رەشنووسی یاسای ژمارە (53)ی ساڵی 2017 هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا تەواو كرد.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای هه‌موارکراوی ژماره (2) ی ساڵی 2016 ته‌واو كرد، هه‌روه‌ک خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای شه‌هیدان کرد .
ھەروەھا هەمواری سێیەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20)ی ساڵی 1998کرد.
ھەر لە دانیشتنەکەدا ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ژمارە (38)ی ساڵی 2013 تەواو کردووە."