بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەروازە سنووریەکان بەھۆی پێشێلکردنی مەرج و کۆنترۆڵی هاوردەکردن لە دەروازەی سنووری زرباتیە، دەستی بەسەر کەرەستە و دەرمانی قەدەغەکراو داگرت.
دهستەكه له بەیاننامەیەکدا ، كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) رایگهیاندوە "کە دوای پشكنین و وردبینی بەردەوام، و بەپێی زانیاریی وردی پێشوەختە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری زرباتیە، لە رێگەی لیژنەیەكی هاوبەشی گومرگ و بەندەر و پۆلیسی گومرگ و هەواڵگری دەستیانگرت بەسەر مادەی قەدەغەکراو کە هاوردەکراوە.
بەیاننامەکە ئاشکراشیدەکات کە مادەکان بریتی بون لە (دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەروەها هەنگوین و پارچەی نێرگەلە و کەل و پەلی تر ).
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "هێشتا پشکنین و وردبینی بەردەوامە و راشیگەیاندوە کە رێوشوێنی یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر سەبارەت بەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بەو پێیەی هاوردەکردنیان قەدەغەیە و سەرپێچییە.