بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا روکن "عبدالئەمیر ڕەشید یارەڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا و لیوا "عەبدولئەمیر شەمەری " جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەئامادەبوونی " ئەسعەد عیدانی " پارێزگاری بەسرە و ھەریەک لە فەرماندەی هێزی زەمینی و فەرماندەی فڕۆکەوانی سوپا، و ژمارەیەک لە فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکان ، کۆبوونەوەیەک بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئامادەکارییەکانی بە پاڵەوانێتی جامی کەنداوی بیست و پێنجەم لە بەسرە بەرێوەچوو.
لەبەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)تیایدا ھاتوە" لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییە ئەمنیەکان كراوە، بەو پێیەی بڕیاردرا یەكە ئەمنییەكانی ناو پارێزگاكە بەهێز بكرێن لەگەڵ زیادکردنی لیوایەكی دیکەی سوپای عێراق.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پلانە کرا کە بۆ ئاسایشی یاریگاکان و کارەکان پەرەی پێدراوە ، لە دابینکردنی و پاراستن ئاسایشی جامەکە و گرتبە بەری ڕێوشوێنی گونجاو و بەکارهێنانی تواناکان بۆ دەستە بەرکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان و ئامادەبوان.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد"پارێزگاری بهسره لهم كۆبوونهوهیهدا پاڵپشتی لۆجستیكی خۆی بۆ خزمهتگوزارییه ئهمنییهكان پشتڕاست كردهوه.
ھەروەک لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "هیوادارین هێزی ئاسمانی ئازا و فڕۆکەوانی سوپا بەشداری لە جێبەجێکردنی ئەم پلانەدا بکەن بەمەبەستی چاودێری ئەمنیەتی پاڵەوانێتیەکە .