بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی هاوپەیمانی "نەسر" هۆشداریدا لە شۆڕشی جەماوەری کاتێک دەوڵەت بەردەوام بێت لە بەربەست.
"حەیدەر عەبادی" لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە رایگەیاند: ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختدا تێپەڕیوە، تا ئێستاش دۆخی سیاسی بە چەق بەستوی ماوەتەوە ، ئەمەش ناگونجێت لە بەرامبەر سەركردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دەوڵەتێک.
"عبادی" راشیگەیاند"کە پێشتر داوام کردووە، بە دەستپێشخەریی گشتی و تایبەت، بەسەر کاردانەوەکانی قەیرانی پرۆسەی هەڵبژاردندا زاڵبین و بچینە ئەو یەکلاییکردنەوە دەستوورییە نیشتمانییانەی کە بە دیالۆگێکی بنیاتنەر و بەرپرسیارانە بەرهەم هێنراون بۆ ئەوەی لە قەیرانەکان دەربچین.
"حەیدەر عبادی" هۆشداری دەدات لە دژی پەسەندکردنی هاوکێشەیەکی حوکمڕانی ناسک و بەرتەسک کە کاردانەوەی زیاتر دەبێت لە چەقبەستوویی ئێستا.
لە درێژەی بەیاننامەکەی سەرۆکی ھاوپەیمانی "نەسر "داھاتوە " پەشیمانم لە قسەکردن بە زمانی هۆشداری، بەڵام سیاسەتمەداران دەبێت درک بەوە بکەن کە بەردەوامبوون لە تێکدانی دەوڵەت، نیشانەی شۆڕشێکی جەماوەری و بەنێودەوڵەتیکردنی دۆخی عێراقە، کە بۆ عێراقییەکان قبوڵ ناکرێت.
"عبادی " هیوای خۆی دەربڕی لە نزیکبوونەوە و زاڵ بونی حیکمەت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی، کە بەرژەوەندی دەوڵەت و ڕێکخستن و خەڵکدا بێت.