بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی"شاخەوان عەبدوڵا" گەیشتنە کۆماری ڕواندا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی یەکێتی پەرلەمانتاران و ئەنجومەنی دەسەڵات.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی كۆماری ڕواندا،كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تایدا ھاتوە "کە وەفدێكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی "شاخەوان عەبدوڵا " گەیشتوونەتە كۆماری ڕواندا بۆ بەشداریكردن لە 145مین كۆبوونەوەی ٢١٠ كۆمەڵەی گشتی یەکتیی پەرلەمانتاران و ئەنجومەنی حوکمڕانی کە لە کیگالی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"وەفدەکە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران " ئەرشەد ئەلساڵحی" و وەحدەت جومەیلی" و " مضر کەراوی" و "سیهام موسەوی" و "عەدنان جابری" و "نەجوە کاکی" و "سدیق جومعە " جێگری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەكە "شاخەوان عەبدوڵا" جەختی كردۆتەوە لەوەی لەمایانەی کۆبونەوەکە مەلەفی گرنگ دەخرێتە روو و تاوتوێ دەكرێت، لەوانە " هاندانی كارەكانی پەرلەمان بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی ناوخۆیی و ناوچەیی وڵاتان و پشتیوانیكردن و بەهێزكردنی دیموكراسی.
لە درێژەی قسەکانیدا شاخەوان عەبدوڵا وتی"چارەسەری ئاشتیانە بۆ ململانێکان تاوتوێ دەکرێت، هەروەها بەشداریکردنی وەفدەکە لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی کارگێڕی و هەمیشەیی و لیژنە لاوەکییەکان کە پەیوەندییان بە شەفافیەت و لێپرسینەوە و کراوەییەوە هەیە.