دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 10-10-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە  پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لەم هەفتەیەدا.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەی کەشناسی عێراق  کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە کە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی پێشوو نزیکدەبێتەوە لە سەرتاسەری وڵات.
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشكردوە کە بۆ رەوشی كەش و هەوای بۆ رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور و هەندێك جاریش هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست، بەڵام ئاسمان لە ناوچەکانی باكوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێك جاریش بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە باشووریش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لەھەندێک شوێن و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە ڕۆژانی پێشوو بەگشتی لە وڵات.
     بەیاننامەکە بۆ کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە روونیکردۆتەوە کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ، ئاسمان لە نیمچە هەور وردە وردە دەگۆڕێت ساماڵ ، بەڵام کەش وهەوای ناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت و باران بارینی سووک و  ڕەشەبایەکی لەگەڵدا دەبێت .
    لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتیش پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشووتر ،لەباکووری وڵاتیش کەش و ھەوا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
     دەستەی کەشناسی بۆ رۆژی ھەینی پێشبینی دەکات کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە ھەوربێت ، بەڵام لە باکووری وڵات لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت.
     لە خوارەوە خشتەی کەش و ھەواو پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ سێشەممە و رۆژانی دواتر لەم هەفتەیە روونکراوەتەوە ، کە لەلایەن دەستەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:-