وەزیری بازرگانی عێراق: ستراتیژیەتی سەبەتەی خۆراكمان مسۆگەركردووه‌ تا مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت

ناوخۆ
  • 10-10-2022, 11:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA-نسار ئەلحاج
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەلا جبووری" وەزیری بازرگانی دڵنیایی دا  لە ستراتیژیەتی مسۆگەرکردنی هەڵگرتنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک.
    "جبووری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"وەزارەت توانی ستراتیژییەتی عەمبارکردنی کەلوپەلەکانی سەبەتەی خۆراک مسۆگەر بکات، بە ئامانجی دوورخستنەوەی عێراقییەکان لە قەیرانەکان.
     راشیگەیاند"بابەتی سەبەتەی خۆراك لە چوارچێوەی كارتی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.
    ئاشکراشیکرد "سەبەتەی خۆراك حەوت جۆر لە خۆراک لەخۆدەگرێت.
     جێگای وەبیرھێنانەوەیە پێشتر وەزارەتی بازرگانی  ئامادەكردنی هەشتەمین ژەمی سەبەتەی خۆراك و هاتنی جۆری نوێی برنجی تایلەندی بۆ عێراق پشتڕاست کردبوویەوە.