وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی یارەڵڵا و شەمەری گەیشتنە پارێزگای بەسرە

ئەمنی
  • 10-10-2022, 11:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی باڵایی ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر یاروڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا و لیوا "عەبدولئەمیر شەمەری " جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە پارێزگای بەسرە.
     فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە"وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر یارەڵڵا" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا "عەبدولئەمیر شەمەری" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لیوا "قاسم محەمەدی" فەرماندەی هێزە زەمینییەکان و فەرماندەی فڕۆکەوانی سوپا و ژمارەیەک لە فەرماندەی تری ئەمنی گەیشتنە پارێزگای بەسرە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"ئامانجی سەردانەکەی وەفدەکە بەدواداچوونە بۆ دۆخی ئەمنی پارێزگاکە و زانیاری لەبارەی ئامادەیی هێزی دەریایی لە پاراستنی سنورە ئاوییەکانی  وڵات.