بەغداد/ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه" به‌رهه‌م ساڵح " سه‌رۆك كۆمار، جه‌ختی له‌سه‌ر كۆتایهێنان به قه‌یرانه‌كان و دامه‌زراندنی حوكمڕانیەکی باش كرده‌وه.
"بەرھەم ساڵح " لە تویتێکدا لەلاپەرەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستیکردۆتەوە رایگەیاند “ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە بەبێ بەدەستھێانی مافە دەستوورییەکانیان، وەبیرهێنانەوەیەکی توند بۆ دەرفەتە لەدەستچووەکانی وڵاتەکەمان کە لەدەستمان داوە، کە پێوسیتە هاندەرێکی گرنگی بێت بۆ یەکخستنی ڕیزەکان و گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر، کە بنەما و کۆتاییەکەی بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیان بێت ، بە دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆیان.
سەرۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كاتی ئه‌وه‌یه كۆتایی به قه‌یرانه‌كان بهێنرێت و حوكمڕانیەکی باش دابمه‌زرێنین.