بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەین بەردەوامبوونی پێدانی قەرزی لەسەرجەم لقەکانی ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاشکرایکرد"پێشکەشکردنی مامەڵەی قەرزەکان لەبانکەکەی بەردەوامە بۆ خانوبەرە و پڕۆژەی بچوك و قەرزی دیکە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەگەر چی فشاری زۆری داواکردنی قەرز هەیە لەسەر لەقەکانی بانکەکە، بەڵام بانک هەوڵدەدات بەبێ دواکەوتن مامەڵەکان تەواو بکات.