به‌غدا ـINA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌هه‌ڵبژاردنێ پێشوه‌خته له‌داواكاریه‌كانی گه‌له و داواشی له‌حزب و هێزه‌كانی كرد په‌نا ببه‌نه به‌ر لۆژیكی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی.
كازمی له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا له‌ساڵی رابردوو، گرنگترین به‌ند له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێكرا، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی بو، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پاك وپیشه‌یانه به‌گه‌واهیده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌رێوه‌چوون، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردانانه‌ی پێشوه‌خته له‌سه‌ر داوای گه‌ل بوون و داوای مه‌رجعیه‌ت بوون بۆ به‌شداریكردنی گه‌ل.
كازمی وت" ره‌وشی گشتی ئه‌وه‌ی سه‌ڵماند كه‌ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌نابردن بۆ به‌ر سندۆقه‌كانی ده‌نگدان پێویستی به‌بروای هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی به‌شداره به‌بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و ئه‌نجامدانی كاری سیاسی به شێوه‌یه‌كی رۆشنبیریانه و پێگیربوون به‌هاكانی.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو كارمان كردووه له‌سه‌ر رێبازێكی جیاواز كه‌له‌سه‌ر بنه‌مایی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری و شه‌راكه‌ت بووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌تووشی هێرشه ناره‌واكانیش بووین، به‌ڵام پشتمان به‌سستووه به‌شێوازی ئارامی و عه‌قلانی له‌كاتی ره‌فتاركردنمان له‌گه‌ڵ رووداو وهه‌ڵوێسته‌كان. و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش هه‌موو له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی ئارامی و سه‌قامگیری بوون كه‌هاوڵاتیان پێویستیان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها له‌پێناو دروستكردنی رۆشنبیریه‌كی سیاسی بوون كه‌پشت به‌به‌ها دیموكراسییه‌كان ببه‌ستێت و دوور بێت له‌توندوتیژی و سته‌مكاری له‌عێراقی خۆشه‌ویستمان كه‌زۆری چێشتووه له‌پێناو گه‌یشتن به‌و دیموكراسیه‌ی ئێستا.
سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌هێزه سیاسیه‌كانی كرد جارێكی دیكه په‌نا ببه‌نه به‌ر لۆژیكی دیالۆگ وعه‌قلی ئارام و بنیاتنه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری نشتیمانی گشتی، كه‌دیموكراسیه‌ت به‌هێز ده‌كات و پشتگیری له‌بنه‌ماكانی سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردن ده‌كات.