نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌لایه‌نه‌ كاریگه‌ریه‌كانی عێراق ده‌كات ده‌ست به‌دیالۆگ بكه‌ن

سیاسی
  • 10-10-2022, 10:00
  • +A -A

    به‌غدا ـINA

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق داوای له‌لایه‌نه‌ كاریگه‌ریه‌كانی عێراق كرد دیالۆگ بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی گه‌لی عێراق دابین بكه‌ن. 

     نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق كه‌تووه‌ راگه‌یاند" عێراقییه‌كان پێش ساڵێك به‌ره‌و سندۆقه‌كانی ده‌نگدان چوون به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی نوێ بۆ وڵاتی خۆیان دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زه‌حمه‌ت له‌دوایی فشارێكی زۆری گه‌ل به‌رێگای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌وه‌ ئه‌نجامدران كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجه‌ عێراقییه‌كان بوونه‌ قوربانی وبه‌هه‌زارانیش برینداربوون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و په‌یره‌وه‌ دیموكراسیه‌ دابه‌شبوونێكی سیاسی وبێ ئومێدییه‌كی گشتی وناخۆش به‌داویی خۆی دا هێنا. 

     راگه‌یندراوه‌كه‌ وتی" عێراق كاتی زیاتری نییه‌ و ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌زۆر درێژبووه‌. نیشانه‌ی ناسه‌قامگیری و هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌دات. 

     هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023 له‌پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م ساڵ له‌پێشینه‌ی كاره‌كانه‌ و هه‌وڵه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له‌هه‌موو لایه‌ك زیاتر چربووینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی بگرن به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام بوون.

     راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و كات هاتوو كه‌چینی سیاسی به‌رپرسیاری خۆی هه‌ڵگرن وكردار و وگوفتاریان وه‌كو یه‌ك بكه‌ن وداوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌ كاریگه‌ریه‌كانی كرد به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ ده‌ست به‌دیالۆگ بكه‌ن و رێكه‌ون وته‌نازول بۆ یه‌كتر بكه‌ن له‌پێناوی ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كانیان كه‌ئه‌وه‌یش دابینكردنی پێداویستیه‌كانی گه‌لی عێراق‌ و پێكهێنانی حكومه‌تێكه‌ به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌.