بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەكانی حكومەتی ئاشكرا كرد بۆ ئەوەی پرۆژە گرنگ و ستراتیجییەكان لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان عێراق و چیندا بگرێتەوە.
حەیدەر مەجید وتەبێژی سكرتاریەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : ئاڕاستەی حكومی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژیانە بگرێتەوە كە وڵاتەكە پێویستی پێیەتی لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان عێراق و چین، ئاماژەی بەوەشكردووە :ئەم پرۆژانە لە چوارچێوەی كەرتەكانی ڕێگاوبان و پرد و ژێرخانی (( وێستگەی ئاوەڕۆ و وێستگەی ئاوی شیرین) و وزە، هەردوو نەوت و كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەیەك هەیە بۆ دامەزراندنی 15 نەخۆشخانە بە توانای 200 قەرەوێڵەیی لە هەر پارێزگایەكدا، جگە لەو پرۆژانەی كە بەهەمان شێوەش لەخۆدەگرێت، لەنێویشیاندا هێڵی ئاسن و بەندەرەكان، ئاماژەی بەوەشدا : كە وەزارەتی پلاندانان كار لەسەر ئامادەكردنی ئەمانە دەكات پڕۆژە زەبەلاحەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستە كەرتییەكان، بەپێی ئەولەویەت و پێویستی بەپەلە بۆ تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكان و ئەركی یاسایی، كارگێڕی، تەكنیكی و دارایی بۆ ڕەوانەكردنی ئەم پڕۆژانە بۆ كۆمپانیا چینییە بەناوبانگەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژانە دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ژێرخانی ئابووری و هێنانەدی گۆڕانكارییەكی هەمەلایەنەی چۆنایەتی لە سەرجەم ناوچەكانی عێراقدا.