بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كارەبا لەدەستدانی دوو هەزار و 500 مێگاوات وزەی بەرهەمهێنراوی ڕاگەیاند، هۆكارەكەی بۆ پاراستنی بۆرییەكانی گاز لە ناو خاكی ئێران گەڕاندەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاند : لایەنی ئێرانی دەستی كردووە بە ئەنجامدانی كارەكانی چاككردنەوەی پێویست و بەرنامە بۆ تۆڕی بۆرییەكانی غاز بۆ ناوچەی ناوەڕاست لە چوارچێوەی زەوییەكانیاندا (بۆ ماوەی 10-15ئۆكتۆبەری 2022).
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 2500 مێگاوات لە سەرتاسەری سیستەمی نیشتمانیدا بەهۆی وەستانی پەمپكردنی غازی دابینكراو، بە هۆكارێك كە لە دەرەوەی كۆنترۆڵی وەزارەتدایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە دەبێتە هۆی دیاریكردنی ئەو وزانەی كە لە كارەبا بەرهەم دەهێنرێن، و لە بەشێكی كەمدا كاریگەری لەسەر كاتژمێرەكانی دابینكردنی كارەبای هاوڵاتیان دەبێت لە بەغدا و ناوچەكانی ناوەڕاست بۆ ئەو ماوەیەی كە لە سەرەوە ئاماژەی پێكراوە.