بەغدا - INA
سەرۆكی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق، دكتۆر جەعفەر وەنان و سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی، شەعلان ئەلكەریم، ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی پەیڕەوكردنی گوتارێكی میدیایی هاوسەنگ.
سەرۆكی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق، دكتۆر جەعفەر ئەلوەنان و جێگرەكەی، د.محەممەد سەلام، گفتوگۆیان كرد لە میانی كۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی كوتلەی سەروەری پەرلەمان، شێخ شەعلان ئەلكەریم لە بارەگای دەستەی ئەنجومەنی ئومەنا، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان پەرلەمان و تۆڕی میدیایی عێراقی بە ڕۆشنایی خستنە سەر پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان و پەسەندكردنی گوتاری میدیایی هاوسەنگ.
لە بەرامبەردا ئەلكەریم جەختی لەوە كردەوە : كە تۆڕەكە بازدانێكی چۆنایەتی لە ڕێپێوانی میدیادا پێكهێناوە و لە ڕێگەیەوە بەها و بنەماكانی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین چەسپاون، كە بە بەشێك لە پرۆسەی دیموكراسی دادەنرێت.