بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە د.شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەپێویستی چاودێریكردنی تەواو بۆ توێژی كورتە باڵایان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: عەبدوڵڵا ئەمڕۆ لە ئۆفیسی فەرمی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی كورتە باڵایانی عێراق كرد،كە پێكهاتبوو لە جێگری سەرۆك كۆمەڵە مستەفا بەدر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەرمەد حافز و شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ میواندارییە گەرمەكە ، پێشوازی و دەرفەتێك بۆ تاوتوێكردنی پرسی كورتە باڵاكان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و ئەوەی كە لە رۆژانەیاندا تووشی چی دەبن و بەدوای ڕێگایەكدا بگەڕێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و كەمكردنەوەی ئازارەكانی ڕۆژانەیان.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەن جەختی كردەوە: بەپێی بەیاننامەكە پێویستی دابینكردنی چاودێری تەواو بۆ توێژی كورتە باڵاكان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، داوای لە حكومەتی فیدراڵی كردووە ئاسانكارییان بۆ بكات، هەڵگری بڕوانامە لێیان لە دامەزراوەكان وبەشەكاندا دەستنیشان بكات و ئامادەكردنی ئەو خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییانەی كە پێویستیان پێیانە و تێكەڵكردنیان لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا.
عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە : ئەنجومەنی نوێنەران كاردەكات بۆ گەرەنتیكردنی مافەكانیان بە یاسا و یاساكانی كارپێكراو و تەرخانكردنی دارایی بۆیان لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا جێگیربكرێت.