دەستپاكی دەست بەسەر كەیسەكانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و زیادەڕەوی لە موسەنا دەگرێت

سیاسی
  • 9-10-2022, 18:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، دەستیان بەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی و زیادەڕەوی لە پارێزگای ئەلموسەننا گرتووە.
    بەشی لێكۆڵینەوە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وئاماژەی بەوەكردووە : دەستەكە دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەكانی گەندەڵی و زیادەڕەوی ئەنجامداوە كە بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی لە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای موسەننا ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمی كاری فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی موسەننا ئاشكرای كرد كە سەرۆكی سەندیكا بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەندیكاكان لە پارێزگاكە كرێی دوكانەكانی سەر بە سەندیكای گەندەڵی كردووە.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو بڕە پارانە نەخراونەتە سەر حسابی یەكێتی لە بانكەكەدا، هەروەها ڕێكخستنی بەڵگەنامەكانی ئاڵوگۆڕكردن بۆ پیشاندانی لایەنەكانی خەرجكردنی ئەم بڕە پارانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە كە روویان لە بەشی تەندروستی موسەننا - بەشی ژمێریاری كردووە توانیویانە دوای لێكۆڵینەوە و وردبینی، كۆنترۆڵی زیادەڕەوییەك بكەن لە نرخی كڕینی وەرەقە بە كۆی گشتی بڕی (73,887,800) دینار، ئاماژەی بەوەشكردووە كە نرخی كڕین دوو هێندە زیاترە لە نرخی بازاڕ و ئەمەش بووە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمی كاری فەرمانگەكە گومانی گەندەڵی ئاشكراكردووە لە پرۆسەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارانەی كە وەك بانكی گیرفان بۆ خوێندكارە هەتیوەكان تەرخانكراوە، سودمەندانی بەشی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی - بەشی پێداویستییە تایبەتەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەڵگە و پسوڵەی ئاڵوگۆڕكردن دەستی بەسەردا گیرا، جگە لە گومانی گەندەڵی كە هاوڕێیەتی پرۆسەی دابەشكردنی سووتەمەنی بۆ ساڵەكانی 2018 و2019لە بەڕێوەبەرایەتییەكە.
    جەختیشی كردەوە : سەرپێچی ئەنجامدراو و گومانی گەندەڵی لە لیژنەكانی چاككردنەوە و كڕین لە شارەوانی وەركە چاودێری كرا، هەروەها ناتەبایی لە نرخی كڕینی كەرەستە بۆ شارەوانی و پارچەپارچەبوونی بڕە پارەی كڕین، هەروەها گومانی گەندەڵی كە لەگەڵ كاری چاككردنەوە لە شارەوانیدا بووە.