بەغدا - INA-حەسەن فەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ئاوەڕۆی ڕووبارەكان لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند كە پاشماوەی ئاوەڕۆ گەورەترین ڕێژەی پیسكەری ئاو پێكدەهێنێت، لە هەمان كاتدا چارەسەر پێشكەش دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
مەحمود عەبدوڵڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : گرنگترین ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم كارەكانی كۆكردنەوە و فڕێدانی پاشماوەی ئاوەڕۆیە بۆ ناو رووبارەكان لەلایەن وێستگەكانی ئاوەڕۆوە، جا چ بێ چارەسەر بێت یان لەگەڵ چارەسەری ناكارامە.
ئاماژەی بەوەشكرد :پاشماوەی تەندروست مادەی قورس و ئۆرگانی تێدایە، كە بەشێكیان ژەهراوین و دەبنە هۆی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەكان، هەروەها كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە وەرزەكانی كەمی ئاودا لەئەنجامی كەمی داهات، ئەمەش دەبێتە هۆی سەختی ئەنجامدانی كارەكانی ئاودێری، چونكە ئەم پاشماوانە نیشتووی ناسروشتین كە وەك دوورگەكانی ناو ڕووبارەكانن و ئاماژە بەوە دەكات : كە وێستگەیەك لە ئەلڕۆستەمیە دەكەوێتە سەر ڕووباری دیالە تا دەمی لە ڕووباری دیجلە، جگە لە وێستگەكانی دیكە لە بەغدا و پارێزگاكان، بەڵام بە قەبارەی كاریگەری كەمتر.
جەختیشیكردەوە : گرفتەكانی تر كە رێگرن لە كارەكانی كۆنكردنەوە بریتین لە فڕێدانی داروپەردوو و پاشماوە و كەرەستەی پلاستیك و دار و ئەوانی تر بۆ ناو رووبارەكان لەلایەن هەندێك لە هاووڵاتیانەوە، لە ئەنجامی نەبوونی هۆشیارییان، بەجۆرێك رووبارەكان دەبنە زبڵدان بۆیان.
ڕوونیشی كردەوە : وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو هەڵمەتی بەرفراوان ئەنجام دەدات بۆ بەرزكردنەوەی پێشێلكارییەكان و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی بەفیڕۆدان، جگە لە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەر سەرپێچیكاران، چ دەزگاكانی حكومەت بن یان كەرتی تایبەت، بەمەبەستی پاراستنی پشكی ئاو و بەدەستهێنانی ئاوی كوالیتی باش بۆ هەموو بەكارهێنانەكانی مرۆیی و كشتوكاڵی و پیشەسازی و باشتركردنی ژینگەی ئاوی بەگشتی.
جەختیشی لەوە كردەوە : پاشماوەی ئاوەڕۆ نوێنەرایەتی گەورەترین رێژەی پیسكەرەكانی ژینگەی ئاو دەكات، هەروەها پێویستی بە هەوڵی زۆرە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەغدا و پارێزگاكان، دوای دەستەبەركردنی تەرخانكردنی دارایی بۆیان بۆ دامەزراندنی وێستگەی پاككردنەوەی نوێ و نۆژەنكردنەوەی كۆنەكان بە رێژەی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و بۆ دڵنیابوون لە فڕێدانی ئاوی پاككراوە بە كوالێتی باش گونجاوە بۆ هەموو بەكارهێنانەكان لە كەرتە جیاوازەكاندا.