كارەبا: دانوستان بۆ زیادكردنی دەردانی غازی ئێرانی

ناوخۆ
  • 9-10-2022, 16:30
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كارەبا دانوستانەكانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ زیادكردنی دەردانی غازی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە باجی غاز بە تەواوی دراوە.
    ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند: 20 ملیۆن مەتر سێجا قەبارەی رۆژانەی هاوردەكردنی غازی ئێرانی عێراقە، ئاماژەی بەوەشكردووە : قەبارەی هاوردەكردنەكە پێویستیی بەدی ناكات، بەتایبەتی كە لەوێیە هەندێك یەكەی كاركردن كە بارەكانیان سنووردارە بەهۆی كەمی غازەوە.
    ڕوونیشی كردەوە : دانوستان و كۆبوونەوە و سەردانی دەورەیی لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەیە و بە هەماهەنگیی بەرز بەمەبەستی زیادكردنی دەردانی غاز، وەك ئامادەكارییەك بۆ سیستمی لۆدی زستانە و بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان، ئاماژەی بەوەدا : كە شاندێك سەردانی ئێران دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی غاز و بە تەواوی پابەند بێت بە مەرجەكانی گرێبەستەكە، بە تایبەت دوای ئەوەی عێراق باجەكانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ قەرزێك بە لایەنی ئێران نییە سەبارەت بە باجی غازی دابینكراو، ئاماژەی بەوەشكرد : پەسەندنەكردنی بودجە كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر كارەكانی وەزارەت و پێویستی وەزارەت بە نەختینە لەبەرامبەر پێدانی غازی دابینكراودا هەبووە و باجی غازی دابینكراو بۆ مانگەكانی ماوەی ساڵەكە.
    ئاماژەی بەوەشدا : ئەوەی ئێستا بەرهەم دەهێنرێت، تەنانەت لە ژێر رۆشنایی كەمی غازیشدا، بەسە بۆ ئەو كاتژمێرانەی كە كارەبا پێدەكرێت، بەتایبەتی كە عێراق بە قۆناغێكی مامناوەندیدا تێدەپەڕێت لە وەرزەكەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە لوتكەی زستانە ڕەنگە بارەكان بگاتە 55 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ داپۆشینی كاتژمێرەكانی پرۆسێسكردن.
    جەختیشیكردەوە : وەزارەتی نەوت لەكۆتایی ساڵی داهاتوودا رێنمایی كرد كە كەمی غاز پڕبكرێتەوە و سووتەمەنی خاو بۆ وەزارەتی كارەبا دابینبكرێت بۆ كارپێكردنی وێستگەكان.