بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گشتی گومرگی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی ناوەڕاست دەستبەسەرداگرتنی 20 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە تۆمەتی سەرپێچیكردن لە رێنمایی و مەرجەكانی هاوردەكردن راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی، شاكر مەحمود ئەلزوبەیدی بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە هەرێمی ناوەڕاست و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ توانی دەست بەسەر (20) بارهەڵگردا بگرێت بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنتڕۆڵەكانی هاوردەكردن و ئاماژە بەوە دەكات : كە بارهەڵگرەكانی سەرپێچیكار باریان كردووە بە (شیرینی، كەلوپەلی چێشتخانە، دار، ڕۆڵی كلینێكس، سیرامیك، ستوونی ڕووناكی و كەرەستەی جۆراوجۆری تر).
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە، هەروەها رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.