كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسییەك

ئابوری
  • 9-10-2022, 13:43
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محسین مەندەلاوی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كرد بە ئامادەبوونی مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ تاوتوێكردنی (6) دۆسیە.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەم لە راگەیەندراوێكدا كە بۆە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە : محسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لیژنەی دارایی كرد، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند میحوەرێك كراوە، گرنگترینیان دۆسیەی فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندییە لە ماوەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی، دۆسیەی قەرزە بە هەموو جۆرەكانیەوە، كە لە ماوەی كۆتادا لەلایەن بانكەوە پێدراوە، بەتایبەتی پیشەسازی و دەستپێشخەری نیشتەجێبوون و دۆسیە سیاسەتی بانكی ناوەندی سەبارەت بە زیادكردنی سەرمایەی بانكە بازرگانی و ئیسلامی و ئەهلییەكان.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر توێژینەوەی ئیمكانیاتی ژمارەكانی بانكە بازرگانی و ئیسلامییە ئەهلییەكان، هەروەها ئەو بانكانەی كە خراونەتە ژێر چاودێری بانكی ناوەندی، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتوون لەلایەن پلاتفۆرمی نامەكانی گەرەنتی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دامەزراوە و ڕادەی توانای بانكەكان بۆ جێبەجێكردنی لە بوارەكانی كاری بانكیدا و ڕۆڵی چاودێری بانكی ئەركی لەسەر بانكە بازرگانی و ئیسلامییەكان دەبێت سەبارەت بە جێبەجێكردنی هەندێك لە بانكە سستی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەرامبەر بە كڕیارەكانیان.